ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول لە نێو یاریگا و هاندەرانی تووشی شکست هات

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە ئەنفێڵد ڕووبەڕووی نوتينگهام فورێست بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا نۆتینگهامی میوان توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە لیڤەرپوولی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا، لیڤەرپوولی خاوەن یاریگا کۆنترۆڵی یاریگا و تۆپیان کردبوو، بەڵام دوای چەندین هەوڵ هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمیشدا با هەمان شێوە خاوەن یاریگا بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان، بەڵام لە هێرشێکدا نوتينگهام لە خولەکی 72دا لەڕێگەی کالۆم هۆدسۆن توانی توڕی گۆڵی ئەلیسۆن بهەژێنن و یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، نۆتینگهام هاتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی بە شێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ، لیڤەرپوولیش لە پلەی دووەمدا مایەوە بە نۆ خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر دەکات

سەڵاح

له‌ به‌ریتانیا فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وته‌خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

یاسین

دوو تۆمەتبار دەستگیركران

سەڵاح