ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. نکۆنکۆ بووە فریادڕەسی چێڵسی و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بورنمۆس.

لە ئەنجامدا یانەی چێڵسی توانی بە تاکە گۆڵێك سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنێت و لە بورنمۆس بباتەوە.

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان، هەرچەندە کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای چێڵسی بوو، بەڵام هێرشەکانی بورنمۆس زیاتربوون، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی بۆرنمۆس هەژمارکرد بەڵام ئێڤانیلسۆن لێدانەکەی لە خولەکی 38 لەدەستدا و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

لە دووەم تایمدا، یانەکان بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، تا لە خولەکی 86دا بە ئاسیستێکی سانچۆ، یاریزان کریستۆڤەر نکۆنکۆ توانی گۆڵی یەکەم و بردنەوەی یانەکەی تۆماربکات.

بەم سەرکەوتنە، یانەی بلۆز بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە، بۆرنمۆسیش تەنیا پێنج خالی کۆکردوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی غەززە  گەیشتە نزیکەی ٣٣ هەزار کەس

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. فۆدین سەرکردایەتیی مانسیتی کردو شکستی بە شەیتانە سوورەکان هێنا

sirwan