ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا: له‌سه‌ر بوونی حووسییەکان و حەماس، نیگه‌رانییه‌كانمان به‌ عێراق راگه‌یاندوه‌

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماتیۆ میلەر ڕایگەیاند: “بوونی حووسییەکان و حەماس لە عێراق قەیرانی ئەو وڵاتە قوڵتر دەکات و ئەو بابەتەمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق باس کردووە“.

ماتیۆ میلەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی کرد.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “حەماس و حوسییەکان ڕێکخراوی تیرۆریستین و ڕێگەپێدان بە چالاکییەکانیان لە عێراق مەترسی پەرەسەندنی گرووپە چەکدارییەکان زیاد دەکات کە حەزیان لە توندوتیژییە و ئەوەش سەقامگیری، سەرەوەری عێراق و خواستی حکوومەت بۆ پەرەپێدانی ئابووری لاواز دەکات“.

میلەر لەبارەی کردنەوەی ئۆفیسی ئەو ڕێکخراوانە لە بەغدای پایتەختی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان “هەڵوێستیان ڕوونە” و گوتی: “ئێمە پشتیوانی لە عێراقێکی سەقامگیر و ئارام دەکەین. بوونی ئەو گرووپانە لە عێراق، قەیرانی ئەو وڵاتە قوڵتر دەکات و ئەو نیگەرانییانەمان بە ئاشکرا لەگەڵ حکوومەتی عێراق باس کردووە“.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ دابەزی

یاسین

پاڵاوتنی هەڵبژاردەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

sirwan

لوبنان کارتی نیشتەجێ‌بوون دەداتە عێراقیان

یاسین