zagros news agency

پزیشکیان دەتوانین لەگەڵ ئەمریکا ببین بە برا

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ئەگەر ئەمریکا ڕێز لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی بگرێت دەتوانن لەگەڵیان ببن بە برا.
لە وەڵامی ئەم گوتانەی پزیشکیاندا ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەوان دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکە برا بن، دەبێت پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی ناچەکە و چالاکییە ئەتۆمییەکانیان ڕاگرن و مووشەک بۆ ڕووسیا نەنێرن و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق داوای لە عێراق کردووە وەک هاوپەیمانێک کە پەیوەندیی ستراتیژیی لەگەڵ ئەمریکا و ئەورووپا هەیە ئاسانکاری بۆ دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا بکات.
عێراق پێشتریش لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیەدا ڕۆڵی گێڕاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەنەدا سووریا و دەستەی تەحریر شامی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

یاسین

تاڵیبان: کچانی ئەفغانی بەبێ مێرد یان برایان ناتوانن بۆ ته‌واوكردنی خوێندن بچنه‌ پاكستان

سەڵاح

فۆڵکسواگن ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لە بەرهەمهێنانی ساڵانەی کەم دەکاتەوە

ART