کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆی نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر، تا ئێستا ١٨٠ هەزار کارتی دەنگدان لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراونەتەوە.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بە گشتی تا ڕۆژی ١٠/٧/٢٠٢٤ دوو ملیۆن و ٨٤٠ هەزار کارت دروست کراون و لەو ژمارەیەدا هێشتا ١٨٠ هەزار کارت لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراونەتەوە.
گوتیشی: ڕۆژانە لە ١٧٠ بنکەی کۆمسیۆنی کارمەندانمان لە کاتژمێر هەشتی بەیانی، تا سێی دوای نیوەڕۆ پێشوازی لە دەنگدەران دەکەن بۆ ڕادەستکردنەوەی کارتەکان، چونکە بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیاران و بەپێی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هیچ دەنگدەرێک بەبێ کارتی بایۆمەتری دەنگدان، ناتوانێ دەنگ بدات.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوا له‌و ده‌نگده‌رانه ده‌كات كه تا ئێستا كارته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، سه‌ردانی بنكه‌كانیان بكه‌ن له شار و شارۆچكه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌ش نه‌بن له ده‌نگدان.