ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو میوەی پۆتاسیۆمی زۆر تێدایە

هەمیشە وا بیستومانە كە كە مۆز زۆرترین پۆتاسیۆمی تێدایە، هەروەها كێش كەمدەكاتەوە، وزە بە جەستە دەدات، بەڵام تاكە میوە نییە كە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و سودی زۆری هەیە، میوەیەكی دیكە پۆتاسیۆمی لەو زیاترە.

ئەڤۆكادۆ، میوەیەكە كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزا سودبەخشەكان، هەروەها تەواوی ئەو ماددە خۆراكیانەی تێدایە كە بۆ جەستە پێویستە، پۆتاسیۆمی لە مۆز زیاتر تێدایە، بەشێوەیەك كە یەك مۆز 270 ملیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، بەڵام ئەڤۆكادۆ رێژەی پۆتاسیۆمەكەی سێ هێندەی مۆز زیاترە.

ئەڤۆكادۆ تەنها ئەوەندە سودی نییە، بەڵكو لەم چەند روەوە سودی زۆری هەیە:

1. یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی جەستە دەدات، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و دژە ئۆكسان، ڤیتامین B و چەوری تەندروستی تێدایە.

2. دڵ بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، یارمەتی كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵی خراپ دەدات و كۆلیسترۆڵی باش بەرز دەكاتەوە، مەترسی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمار كەمدەكاتەوە.

3. پەستانی بەزری خوێن هاوسەنگ دەكاتەوە، رێژەی سۆدیۆم لە جەستەدا كەمدەكاتەوە.

4. هۆكارە بۆ بەهێزبونی ئێسك و ماسولكە، لەبەر ئەوەی رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین D تێدایە، ئازاری تەشەنوج و گرژی ماسولكەكان كەمدەكاتەوە.

5. سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات، هەروەها یارمەتیدەری پێست، چاو، قژ و مێشكە.

چۆن بخورێت؟
باشترین رێگەی خواردنی ئەڤۆكادۆ ئەوەیە بە فرێشی بیخۆیت یان بە شەربەتی، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت لەناو زەڵاتەدا بەكاریبهێنیت و سودی لێببینیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوە سەرەکیەکانی ڤیتامین سی

lana

تەندروستی سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەرمێ

lana

خواردنی باینجانی کاڵ ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت

lana