zagros news agency

مان یونایتد جێگرەوەی تین هاگی دیاریکرد

مانچستەر یونایتد پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکان دەکات وەک پێشبینییەک بۆ دەرکردنی ئیریک تێن هاگی هۆڵەندی لەم وەرزەدا.
بەگوێرەی تۆڕی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی، سێر جیم ڕاتکلیف، هاوبەشی خاوەنی یانەی مانچستەر یونایتد، پەیوەندی بە ماسیمیلیانۆ ئالێگری، ڕاهێنەری پێشووی یانەی یۆڤانتۆسەوە کردووە، بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆی لەبارەی ئامادەیی بۆ شوێنی تێن هاگ وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانچستەر یونایتد پلانێکی بەپەلە ئامادە دەکات ئەگەر لە قۆناغی داهاتوودا شتەکان لەگەڵ تێن هاگ بە باشی بەڕێوەنەچن، بەتایبەتی دوای ئەوەی تیپەکە دوو دۆڕانی لە 3 گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگدا دووچاری بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا و ڤاڵێنسیا مشتومڕی یاریگا دەکەوێتە نێوانیان

یاسین

ڤینی دووبارە شکستی هێنا لەبەرامبەر پێرێز

یاسین

تیر شتێگن کێشەکانی زیاتر دەبێت و یانەیەکیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات

یاسین