zagros news agency

راهێنەری چێلسی مێژوویەکی نوێ تۆمار دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری ئیتاڵیا سەرکردایەتی تیپەکەی چێڵسی کرد و بە ئەنجامی 3-0 لە وێستهام یونایتدی میوانداری یانەکەی بردەوە، بەمەش قۆناغی پێنجەمی خولی ئینگلیزی کرایەوە.
نیکۆلاس جاکسۆنی هێرشبەری سەنیگالی گۆڵێکی تۆمارکرد، کۆل پاڵمەریش گۆڵی سێیەمی زیادکرد و بەشێوەیەکی کاتی چێڵسی بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە بەرزکردەوە.
بەپێی ئەوەی تۆڕی ئاماری ئۆپتا بڵاویکردووەتەوە، مارێسکا بووە یەکەم ڕاهێنەر کە یەکەمین ٣ یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە خولی ئینگلیزیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەو کاتەوەی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦ هەمان شت بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانەکانی ئەنشیلۆتی دوای بردنەوە لە یانەی چێڵسی

یاسین

لیڤاندۆڤسکی ژمارەیەکی پێوانەیی مێسی یەکسان کردەوە

یاسین

لە هەولێر … لە ژێرچاودێرى پارێزگار، پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتى بۆ شەترەنج دەستی پێکرد

دڵشاد