ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئینگلتەرا.. چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە یارییەکی هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی بووە میوانی وێستهام یونایتد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بلۆز توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بەرامبەر شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم و لە سەرەتاوە یانەی شین پۆشەکانی لەندەن بەهێزی دەستیانپێکرد و لە خولەکەکانی چوار و 16 نیکۆلاس جاکسۆن دوو گۆڵی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەی چێڵسی لە ئاستە بەرزەکەی بەردەوامبوو هەر لە سەرەتاداو لە خولەکی 47 کول پاڵمەر گۆڵی سێیەمی کرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، بەم سەرکەوتنە چێڵسی خاڵەکانی گەیاندە 10 خاڵ و وێستهامیش تەنیا چوار خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. ئەمشەو دوو یانە ماڵئاوایی لە جامەکە دەکەن

sirwan

جامی یۆرۆ.. ئەڵمانیا وەک یەکەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

sirwan