ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن:

1- ڕێگە نادرێت وێنە و پۆستەری حزب و كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و ستوون و بەربەستە گشتییەكان بە بزمار و لەزگە و سیكۆتین هەڵبواسرێن.
2- ڕێگە نادرێت بە دانانی وێنە و پۆستەر لەسەر سەوزایی و دوورگەی ناوەندی و ناو پاركە گشتییەكان بە هەر جۆرە كەرەستەیەك.
3- ڕێگە نادرێت بە بەكارهێنانی قوم، لم، چیمەنتۆ و بلۆك بۆ ڕاگرتنی تابلۆ و كەرەستەكانی تری بانگەشە.
4- ڕێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەرەكان لەسەر هێمای هاتوچۆ و تابلۆ ڕێنیشاندەرەكان یاخود هەڵواسین لە شوێنی سووڕانەوەكانی ئۆتۆمبێل كە ببێتە هۆی دروستبوونی ڕووداوی هاتوچۆ.
5- ڕێگە نادرێت شوێنەوار و شوێنە كولتوورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك و هەڵواسینێك بە هیچ جۆرە ماددەیەك بەكار بهێنرێت.
6- ڕێگە نادرێت بە هەڵواسینی وێنە و پۆستەری كاندیدانی حزب و كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دیوار و شوورای فەرمانگەكانی حكوومەت و شوێنە گشتییەكان وەك: مزگەوت، نەخۆشخانە، زانكۆ، قوتابخانە…هتد.
7- هەر شارەوانییەك بەپێی تایبەتمەندیی دەڤەری خۆی، سەرباری ئەم خاڵانە، دەتوانێت ڕێكاری تایبەت بە خۆی بۆ بەرژەوەندیی موڵكی گشتی و پاراستنی پاكوخاوێنیی شار دەربكات.
8- لە دوای تەواوبوونی بانگەشە، هەر بەربژێرێك بەرپرسیارە لە لێكردنەوەی وێنە و تابلۆكان و پاككردنەوەی شوێنەكە.
9- ئەگەر بەربژێرێك پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكان، ئەوە پۆستەر و بانگەشەكەی لەلایەن تیمەكانی شارەوانی لادەبرێت و كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، بڕی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رج ده‌كات

سەڵاح

په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر  ئاگادارییه‌كی بۆ بەڕێوەبەری سەرجەم هۆڵەکانی ئەزموونی گشتی راگه‌یاند

سەڵاح

هه‌ردوو سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و ره‌ئيسى، جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

یاسین