ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاریس لەیەک ڕۆژدا 27 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە

لەگەڵ چڕبوونەوەی کێبڕکێی سەرۆکایەتی بۆ کۆشکی سپی لە ئەمەریکا، کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان توانی دوێنێ یەکشەممە لە میانی چالاکییەکی کۆکردنەوەی پارەدا لە نیویۆرک 27 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.
هەرچەندە هاریس پارەیەکی زیاتری لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کۆکردووەتەوە، بەڵام ئەم 27 ملیۆن دۆلارەش گرنگ دەبێت و پێویستە بۆ ڕکابەریکردن و ڕیکلامی گرانبەها.
لە میانی چالاکییە گەورەکەی کۆکردنەوەی پارەدا لە سیپریانی وۆڵ ستریت کە هۆڵێکی گەورەی ئاهەنگگێڕانە، بەشێکی زۆری جەماوەرەکە شان بە شان وەستابوون کاتێک هاریس گاڵتەی بە ترامپ دەکرد، کە ڕەتیکردبوویەوە جارێکی دیکە دیبەیتی لەگەڵ بکاتەوە.
ئەو بە جەماوەرەکەی گوت: “پێدەچێت بەرامبەرەکەم بەدوای بیانوویەکدا بگەڕێت، هەست دەکەم زۆر قەرزاری گەلی ئەمەریکاین”.
جگە لەوەش، ڕوونیکردەوە کە بەنیازە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو وتارێک پێشکەش بکات و دیدگای ئابووری خۆی ڕوون بکاتەوە و گوتی: “زیاتر هەیە کە دەتوانین بیکەین بۆ وەبەرهێنان لە ئاواتەکانی گەلی ئەمەریکا لە هەمان کاتدا چارەسەرکردنی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.”
دوو ڕۆژ لەمەوبەر ترەمپ ڕەتیکردەوە دیبەیتی زیاتر بکات و ڕایگەیاندبوو کە “زۆر درەنگ بووە”، بەتایبەتی کە دەنگدان پێشتر دەستیپێکردووە.
بڕیارە لە 5ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمەریکا بەڕێوە بچێت، کە کاندیەکانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان کێبڕکێیەکی توند لەسەر بردنەوەی ئەو پۆستە دەکەن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو كه‌س به‌ 78 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

یاسین

دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین

خوێندنى باڵا سکۆلەرشیپى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى کۆریاى باشوور بڵاودەکاتەوە

سەڵاح