ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

دوای ئەوەی لەلایەن کەسێکەوە گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک بڵاوكراوەتەوه  گوایە شارەوانیمان پارچە زەویەکی سەوزایی دابەشکردووە.

لێرەوە وەک سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنین سەر لەبەری ئەم هەواڵ و زانیاریانە دوورن لە ڕاستیەوە هیچ بنەمایەکی نیە وە ئەو زەوییەی ئەو بەڕێزە باسی دەکات زەویەکی نیشتەجێی هاوڵاتیان بووە و لەناو بلۆکێکی نیشتەجێ هەروەها وێنەی تۆماریان بەناوی هاوڵاتیان خۆیان بووەو  بڕیاری دادگایان هه بووه وه  لەلایەن هاوڵاتیانی دەوروبەری زێدەڕۆیی کراوەتە سەر،

بۆیە هەموو ئەو زانیاریە چەواشەکاریە ڕەت دەکەینەوە و پێویست بوو ئەو بەڕێزە ووردتر هەڵوەستەی لەسەر ئەم بابەتە کردبا بە بەڵگەو دیکیۆمێنت قسەکانی پشتڕاست کردبایەوە نەوەک تاک لایەنە هەواڵ و  زانیاری نادروست و هەڵە بڵاو بكاتەوه .

وە لێرەوە بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان ڕادەگەیەنین سەرۆکایەتی شارەوانیمان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و پرؤسەى ئاوەدانی شەکرە شار و دانیشتوانەکەی .

 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

2024/3/2

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

شەرابی ٢هەزار سال لەمەوبەر له باشووری ئیسپانیا دۆزرایەوە

یاسین

ئەردۆغان: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا ئاسایی بکەینەوە

سەڵاح