ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نزیکەی 100 هەزار کەس لە لوبنان ئاوارەبوون

لوبنان دوێنێ دووشەممە، ڕۆژێکی خوێناوی و سەختی بەسەر برد، دوای بۆردومانێکی خوێناویی هێزەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی لوبنان کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 500 کەس و برینداربوونی زیاتر لە هەزار و 600 کەسی دیکە کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان، “لانیکەم 492 کەس کوژراون کە 35یان منداڵن و لانیکەم هەزار و 645 کەسیش برینداربوون”.
ئەم ژمارەیەی مردن لە یەک ڕۆژدا زیاترە لە هەموو کاتێک لە دوای شەڕی ناوخۆ کە لە نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1990 لە وڵاتەکەدا ڕوویدا.
هەروەها ئەم ژمارەیە کوژراو و بریندارە، قەبارەی ئەو جیاوازی و توندوتیژییە گەورەیە دەردەخات کە دوێنێ لە لوبنان ڕوویدا، لە کاتێکدا شەڕەکان لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لە نزیکەوە چڕبوونەتەوە لەسەر سنووری لوبنان و سووریا.
هێرشەکە بووەتە هۆی ئەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان هەڵبێن، بەو پێیەی نزیکەی 100 هەزار هاووڵاتی مەدەنی ئاوارە بوون.، هەروەها وانە خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکانی ناوچە جیاجیاکانی وڵات هەڵوەشێنرایەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق نیوەی وڵاتی چین کۆلێژی دەرمانسازیی هەیە

سەڵاح

ئەنبار…هۆشداری گەڕانەوەی داعش دەدرێت

سەڵاح

بە تۆمەتی كوشتنی دووكەس تۆمەتبارێك دەستگیركرا

یاسین