ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2024/9/24 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای سلێمانى، له ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى پارێزگاكه، كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، باسى له گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌يه‌كى شارستانيى هه‌ڵبژاردن له سلێمانى و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى پشتگيريى خۆى بۆ كارگێڕيى پارێزگاكه، بڕيارى جێبه‌جێكردنى ژماره‌يه‌ك له داواكارييه‌كانيانی دا.
چۆنيه‌تيى بره‌ودان به كه‌رته جياجیاكان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به كاروبارى پارێزگاكه‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.