zagros news agency

ئەنیمەیشنی “Inside Out 2” لە دیزنی پڵەس بڵاودەکرێتەوە

دوای ئەو داهاتە زۆرەیە ئەنیمەیشنی “Inside Out 2” لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستی هێنا، بڕیارە فیلمەکە لە پلاتفۆڕمی دیزنی پڵەس بڵاوبکرێتەوە.

ئەم بەرهەمە لە 14 حوزەیرانەوە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار 682 ملیۆن و 414هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو داهاتە 652 ملیۆن و 966 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و یەک ملیار و 29 ملیۆن و 791 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای سەرکەوتنی بەشی یەکەمی دێت. بەشی یەکەمی باس لەوە دەکات کە چۆن کچێک رووبەڕووی کێشەکان دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشانگەیەکى شێوەکاریى هاوبەشى مامۆستایان کرایەوە

ART

کۆچی دوایی بیۆرن ئەندرێسن، ئەکتەرێک کە بە “جوانترین کوڕی جیهان” ناسرا

ART

قەدەغەکردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە زانکۆکان پێچەوانەی دەستوور و یاسایە

ART