zagros news agency

هونەرمەند ئیوان ئەغاسى کۆچى دواییکرد

وەزارەتی تۆشنبیری و لاوان پرسە و سەرەخۆشی خۆى تادەگەینێت بۆ کۆچى دوایی هونەرمەند ئیوان ئەغاسی، کە سەر لەبەیانی رۆژی چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، لە تەمەنی 79 ساڵیدا، بە هۆى نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

ئیوان ئەغاسی لە شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە تەمەنی 27 ساڵیدا زۆربەی گۆرانییەکانی لەگەڵ براکەی گۆرگیس ئەغاسی نووسیوە و ئاوازیان بۆ داناوە.

هونەرمەند ئیوان ئەغاسی لەدایکبووی 25ـی ئەیلوولی 1945ـەو یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگ و بەرهەمدارەکان لە ماوەی ژیانی هونەریدا 20 ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە، دوا بەرهەمیشی لە ساڵی 2017 بووە بە ناوی “45 ساڵ”.

ئەغاسی بە گۆرانییە نەتەوەیى و ئازدیخوازیی و خۆشەویستی و رۆمانسیی ناوبانگى دەرکردووە، ژیانێکی هونەری دەوڵەمەندی بەسەر برد کە زیاتر لە 50 ساڵی خایاند، جێپەنجەی قووڵی لە میوزیکی ئەلسورت بەجێهێشت.

لە مانگی تەمموزی 2023 خانەوادەى ئیوان ئەغاسی تووشبوونى بە نەخۆشى شێرپەنجەى مێشک رایانگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت یاریگای هەولێری نێو دەوڵەتی نۆژەن دەکرێتەوە

سەڵاح

بەخشینی كتێب بۆ كتێبخانەی چەمچەماڵ

ART

لە هەولێر رێز لە هونەرمەند شوکرەڵڵا شێخانی نرا

ART