zagros news agency

ئاكرێ.. بە گوژمەی 540 ملیۆن دینار پڕۆژەیه‌كی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ ده‌كرێت

بە گوژمەی 540 ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامێكی 40 مەتری لە ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی 9ی 2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا هاتووه‌، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامێكی 40 مەتری بە گوژمەی 540 ملیۆن دینار لە سنووری شارەوانیی ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەو پڕۆژەیە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكانی شارەوانی لە ئاكرێ كە دەبێتە هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆ لە شارەكەدا و سیمایەكی جوانتریش بە شارەوانییەكە دەبەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێویستە سزاکان وەک تاوان دژی مرۆڤایەتی بناسرێن

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی

یاسین