ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی تیمی حكوومەت و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەخرێتە ڕوو

 

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تیمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆ بوونەوە و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێیانی گوت: “ئەگەر نیەتێكی جددی بۆ چارەسەری كێشەكان هەبێت، ئەم لێكتێگەیشتنانە دەتوانن چارەسەری كێشەكان بدۆزنەوە.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/9/2024، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەی تیمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: “ئەم دانیشتنانە تەنیا بۆ بابەتی مووچە نییە، كۆمەڵێك بابەتی دیكە هەن كە قسەیان لەسەر دەكرێت، دانیشتنی ئێستا، دانیشتنێكی تەكنیكییە.”

گوتیشی: “دوێنێ جەنابی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیرەكان، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆ بوونەوە، سەرۆك وەزیران پێشوازیی لێیان كرد و پێیانی ڕاگەیاند، ئەگەر نیەتێكی جددی بۆ چارەسەری كێشەكان هەبێت، ئەم لێكتێگەیشتنانە دەتوانن چارەسەری كێشەكان بدۆزنەوە.”

باسی لەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەدا لەسەر زۆر بابەت ڕوونكردنەوە درا نەوەكوو تەنیا بابەتی مووچە، بابەتی تەوتین ڕوونكردنەوەی لەسەر درا، هەروەها باسی پڕۆژەی (هەژماری من) كرا كە بە كوێ گەیشتووە و بانكەكان چۆن بەشدارییان كردووە.

گوتەبێژی حكوومەت ئاماژەی بەوەش دا: “لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردەوە، نابێت هیچ بانكێك بە تەواوەتی كۆنترۆڵی هەموو پرۆسەكە بكات، هەر بانكێك ڕێژەیەكی بۆ دیاری كراوە.”

پێشەوا هەورامانی ڕوونیشی كردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، لەسەر بابەتی نەوت باس لە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت كرا، قسە لەسەر ئەوەش كرا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە پاراستنی مافە دەستوورییەكانی خۆی، ئامادەیە بۆ هەموو ئاسانكاری و بەرچاوڕوونی و دانیشتنێك.a

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ڤیدیۆ… ڕونکردنەوە له‌ ئاسایشی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌بوونی ته‌نێكی نامۆ

سەڵاح

راگەیندراوێک له بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر

یاسین

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میونشن دوایین دیداری له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بوو

یاسین