ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قاوە کاریگەری لەسەر نەخۆشانی پەستانی خوێن دەبێت

تیمێکی توێژەرانی زانکۆی پزیشکی نینگشیا لە چین بۆیان دەرکەوتووە، هەندێک لەو کەسانەی بە بەردەوامی قاوە دەخۆنەوە و پەستانی خوێنیان بەرزە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەمترە لە چاو ئەوانەی قاوە ناخۆنەوە.

بەگوێرەی میدیکاڵ ئێکسپرێس، لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە کە خواردنەوەی بڕێکی مامناوەند لە قاوە یان چا بە بەردەوامی هەوکردن کەمدەکاتەوە، توێژینەوەکانی تریش باس لەوە دەکەن کە تەندروستی رێڕەوی خوێن و مێشکیش بەرز دەکاتەوە، هەردوو هۆکارەکە پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوەوە هەیە.

لە توێژینەوە نوێیەکەدا توێژەران پرسیاریان کردووە کە ئایا دەتوانرێت پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان خواردنەوەی خواردنەوە کافاینییەکان و نەخۆشی بیرچوونەوەدا هەبێت؟.. تیمی توێژینەوەکە داتای نیو ملیۆن کەسیان لە تۆمارەکانی بایۆبانکی بەریتانی شیکردەوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە ئەم حاڵەتەیان نەبووە.

هەروەها ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە بە پەیوەندی نێوان خواردنەوەی نیو کوپ بۆ کوپێکی پڕی قاوە یان چا لە رۆژێکدا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەم دەکاتەوە، بە بەراورد بەو کەسانەی کە هیچ کام لەم دوو خواردنەوانەیان نەخواردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم پاقلەمەنیانە سوودیان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە

lana

ئەنجامی بیركردنەوەی نەرێنی لەسەر گەنجان

lana

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بۆ پێست

lana