zagros news agency

سیتی جێگرەوەی ڕۆدری دەستنیشان دەکات

 

هەواڵەکانی پرێس ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بڵاویان کردەوە کە مانچستەر سیتی چاوی لەسەر یاریزانێکی خولی ئیتاڵیا داناوە، بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو یاریزانە بکاتەوە .
ڕۆدری لە کاتی یەکسانبوونی سیتی لەگەڵ ئارسناڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ تووشی پێکان بوو لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا، دوای زنجیرەیەک تاقیکردنەوە لەم هەفتەیەدا، دەرکەوت کە وەرزەکەی کۆتایی هاتووە.
بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، سیتی بەم زووانە بڕیار دەدات کە ئایا لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە بەتاڵەکە هەنگاو دەنێت یان نا، ئەگەریش بڕیاریدا ئەو کارە بکات، هەوڵدەدات ساموێل ڕیچی ئەستێرەی یانەی تۆرینۆ بگوازێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆندۆگان لێدوانیکی لەسەر ڕاهێنەری بایرن میونشن دا

یاسین

هاری کەین دوودڵە لە بڕیاردان

یاسین

چاڤی دەیەوێت ئەستێرەیەک بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی بارسا

یاسین