zagros news agency

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول خۆی گەیاندە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە

لە دوا یاری ئەمشەوی خولی نایابی ئینگلتەرا، لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی وولڤەرهامپتۆن.

 

لە ئەنجامدا ڕێدز توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان و لە کۆتاییەکانی یارییەکە و لە خولەکی دووی زیادکراودا ئیبراهیم کوناتێ توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 56دا وولڤەرهامپتۆن توانی بگەڕێتەوە نێو کەشی یارییەکە و گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی ڕایان نووری تۆماربکات،

بەڵام دڵخۆشی خاوەن یاریگا زۆری نەخایاند و ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ لیڤەر هەژمارکرد و مەحەمەد سەڵاح بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و لە خولەکی 56دا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول لە پێشەنگی ڕیزبەندی دێت بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ، وولڤەرهامپتۆنیش تەنیا خاڵێکی هەیە و لە کۆتایی ڕیزبەندیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حكوومه‌تی هه‌رێم ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکانی چەمچەماڵ جێبەجێ ده‌كات

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەڵاح

گوتەبێژی پێشووی پێنتاگۆن: بەهۆی ئاژاوەکانی ناو پێنتاگۆن ڕەنگە وەزیری بەرگری لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە

سەڵاح