zagros news agency

لە شێخان بەردی بناغە بۆ سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری دانرا

 

​پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی بۆ سێ پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای شێخان دانا، کە ئامانج لێیان پەرەپێدانی ژێرخانی ناوچەکەیە لە سێکتەرەکانی ڕێگاوبان و کارەبادا.

​پڕۆژەکان پێکهاتوون لە:

​قۆناغی یەکەمی ڕێگای پیربۆب بۆ گوندی سێلکا.

​نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگای دووڕیانی خنس و مرێبا.

​ڕاکێشانی هێڵی ١٣٢ کەی ڤی (KV-132) بۆ کارەبا.

​جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ سەرجەم گوند و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان و تاوتێکردنی بەرهەمەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی ڕێکدەخات

ART

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا حوسییەکانی یەمەن بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت

سەڵاح

رێباز حەملان: لێک نزیکبوونەوەیەکی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیه

سەڵاح