zagros news agency

شۆفێرانی زاخۆ و دهۆک ئاگادار دەکرێنەوە کە تونێلی زاخۆ بۆ دوو کاتژمێر دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەنجامدانی کاری پاککردنەوە لە ناو تونێلەکەدا هاتووچۆ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

​

لەم چوارچێوەیەدا لە کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ تا ١٢:٣٠ی نیوەڕۆ سایدی زاخۆ بەرەو دهۆک دادەخرێت و لە کاتژمێر ١٢:٣٠شەوە تا ١:٣٠ی دوای نیوەڕۆ سایدی دهۆک بەرەو زاخۆ دادەخرێت.

​هاتووچۆی زاخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە کە شۆفێران دەتوانن لە کاتی داخرانی تونێلەکەدا ڕێگای کۆنی گەلیی زاخۆ وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ: سزای توندی ئابوری بەرێوەیە

گوران

‎فشاری سیاسی و دارایی لەسەر ئەنجومەنی ترامپ زیاد دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێچووی شەڕی ئێران

گوران

ل پارێزگەها دهۆکێ، ب هەفکارییا کونسوڵخانەیا گشتی یا هندستانێ و رێورەسمێن رۆژا جیهانییا یۆگایێ هاتنە ئەنجامدان

دڵشاد