ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. دێربی ئاگرینی مەدرید لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات

لە کۆتا یاری ئەمشەوی لالیگا و لە یاری دێربی گەورە، هەردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

 

هەر لە تایمی یەکەم و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یاریێکی بەهێز و ئاگرین بینرا، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا هەردوو لا بە هەمان ئاست و هێز درێژەیان بە یاریەکەدا و لە خولەکی 64دا ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی توانی بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی مێرنگی تۆماربکات،

دوای ئەوە یارییەکە تا چەند خولەکێک ڕاگیرا بەهۆی توندوتیژی هاندەرانی ئەتلەتیکۆ، دوای ئەوە یاریزانەکان گەڕانەوە نێو یاریگا، کاتی یاسایی یارییەکە تەواو بوو ناوبژیوان هەشت خولەکی وەک کاتی بەفیڕۆ چوو دا بە یارییەکە، ئەوەبوو یاریزان ئەنخێل کورێیا گۆڵی بەرامبەری لەخولەکی پێنجدا تۆمارکردەوە و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم شێوەیە، ریال مەدرید هەر لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ، ئەتلەتیکۆش 16 خاڵی هەیە و لە سێیەمی ڕیزبەندی مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێكی دیكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كەوتە بواری جێبەجێكردن

سەڵاح

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا لە ھەولێر دەکات

یاسین

هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی خوێندنی لە ئەمەریكا هەیە دەتوانێت ئێستا داواكاری پێشكەش بكات

سەڵاح