zagros news agency

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 460 کەس لە لوبنان کوژران و برینداربوون

 

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 460 کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زۆرێک لە شارۆچکە و گوندەکانی لوبنان کوژراون و بریندار بوون.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بۆ سەر شارۆچکە و گوندەکانی باشووری لوبنان، بەقاع، بەعلبەک-هەرمێل و باشووری لوبنان، 105 کەس کوژراون و 359 کەسیش برینداربوون.

ماوەی هەشت ڕۆژە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر لوبنان دەست پێکردووە، کە تا ئێستا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هەزاران کەس، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانی و ڕۆیشتنی زیاتر لە 70 هەزار کەس بۆ دەرەوەی وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کردوە

سەڵاح