ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆ ڕێگریی لەتوشبون بەشێرپەنجەی قۆڵۆن‌و ڕیخۆڵە گرنگیی بەم خۆراکانە بدەن

توێژینەوەکی گەورەی ئەمریکی تیشکیخستوه‌تەسەر گرنگییەکی بەرچاوی خۆراک لەخۆپاراستن لەتوشبون بەنەخۆشیی شێرپەنجە، بەشێوەیەک خۆراکی دەوڵەمەند بەڕیشاڵ‌و کالیسیۆم‌و سەوزە ڕەنگە یارمەتیدەربێت لەکەمکردنەوەی مەترسیی توشبون بەشێرپەنجەی قۆڵۆن‌و ڕیخۆڵە.

لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: ڕیشاڵ، وەک ئەوەی لەشۆڤان‌و فاسۆلیادا هەیە، یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی جوڵەی ڕیخۆڵەو لابردنی مادە کیمیاییە زیانبەخشەکان لەجەستەدا، لەکاتێکدا کالیسیۆم کە لەماست‌و شیری مانگاو سەردیندا هەیە لەوانەیە ترشە چەورییەکانی ناو قۆڵۆن ببەستێتەوە، ئەمەش ڕێگریدەکات لەدروستبونی خانە شێرپەنجەییەکان.

هەروەک لەتوێژینەوەکەدا دەرکەوتوە، جگەرەکێشان باوترین هۆکاری مەترسییە بۆ هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە، بەڵام خۆراک بەرپرسە لە5%ی حاڵەتەکانی شێرپەنجە بەگشتیی، کەمی ڕیشاڵ هۆکاری 12%ی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن‌و ڕیخۆڵە بوە، لەکاتێکدا خواردنی گۆشتی پرۆسێس کراو وەک لولەقیمەو هۆت دۆگ، مەترسیی توشبون بەشێرپەنجە بەڕێژەی 13% زیاد دەکات.

هەروەک دەرکەوتوە، ئەو پیاوانەی سەوزەو میوەی پێویست ناخۆن ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجەی قوڕگ بەڕێژەی 30% زیاترە.

توێژینەوەکە جەخت لەسەر گرنگیی پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیی تەندروست دەکاتەوە کە بڕێکی پێویست لەڕیشاڵ‌و کالیسیۆم‌و سەوزەو میوە لەخۆبگرێت، جگە لەدورکەوتنەوە لەجگەرەکێشان، بۆ بەرەنگاربونەوەو خۆپاراستن لەشێرپەنجە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کێن ئەو کەسانەی نابێت کولەکەی زەرد بخۆن؟

lana

زیانەکانی مانگۆ

lana

خواردنی ماسییە چەورەکان مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە کەمدەکەنەوە

lana