ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەنگوین و ماست نهێنی پاراستنی کۆئەندامی هەرسە

ئەگەر کەسێکیت ئارەزووی خواردنی ماست دەکەیت لە بەیانیاندا ئەوا پێشنیار دەکرێت لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین تێکەڵی بکەیت، جگە لەوەی تامێکی خۆشی دەبێت سوودی تەندروسیشی هەیە.

توێژینەوەیەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە، سوودی سەرسوڕهێنەری زیادکردنی هەنگوین بۆ ماستی ئاشکرا کردووە، بەو پێیەی ئەم تێکەڵەیە یارمەتی بەرزکردنەوەی بەکتریا سودبەخشەکان “پرۆبایۆتیک” دەدات کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە تەندروستی کۆئەندامی هەرسدا.

بە گوتەی هانا هۆلشێر، مامۆستای یاریدەدەری زانستە خۆراکییەکان، تێکەڵکردنی ماست و هەنگوین شتیکی باو و ئاساییە و لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەم تێکەڵکردنە بەشدارە لە مانەوەی بەکتریا سودبەخشەکان لە کاتی پرۆسەی هەرسکردندا، هەرچەندە کۆئەندامی هەرس ئەنزیمگەلێکی تێدایە کە هەرسکردن ئاسان دەکات، بەڵام ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر توانای ژیانی ئەم بەکتریایانە هەبێت، بەڵام خواردنی ماست و هەنگوین یارمەتیدەرە لە پاراستنی ئەم بەکتریایانە لە ناو ڕیخۆڵەکاندا.

توێژەران توێژینەوەیەکیان لەسەر ٦٦ کەسی تەندروست ئەنجامداوە، کە داوایان لێکراوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕۆژانە ماست لەگەڵ هەنگوین بخۆن، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئەم تێکەڵەیە یارمەتیدەر بووە لە پاراستنی بەکتریا سودبەخشەکان لە ڕیخۆڵەکاندا.

لە هەمان کاتدا بۆ ئەوەی بزانن ئایا شەکر هەمان کاریگەری هەبووە یان نا، توێژەران توێژینەوەیەکی بەدواداچوونیان لەسەر ٣٦ کەس ئەنجامدا کە ماستیان لەگەڵ شەکردا خواردووە، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە هەنگوین کاریگەرتر بووە لە پاڵپشتیکردنی مانەوەی بەکتریا سودبەخشەکان بە بەراورد بە شەکر، ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە هەنگوین تەنها شیرینکەر نییە، بەڵکو سوودی تەندروستی زۆری هەیە.

هەرچەندە هەنگوین شەکری زیادکراوی تێدایە، بەڵام ئەو سوودە تەندروستیانەی کە پێشکەشی دەکات وای لێدەکات ببێتە بژاردەیەکی باش بۆ ئەوەی زۆرترین سوود بەدەست بهێنیت.

توێژەران گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی ئەگەر بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێیت بۆ باشترکردنی تەندروستی هەرسکردنت، ئەوا زیادکردنی کەوچکێک هەنگوین بۆ ماست چارەسەرێکی گونجاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنانە ڕێگری لە بەرزبونەوەی ڕێژەی خوێ لە لەشدا دەکەن

lana

باشترین کاتی خواردنەوەی ئاو بۆ دابەزاندنی کێش

lana

سامان بەرزنجی: تووشبووێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا

یاسین