ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێکهاتەیەکی سروشتی لە زەیتوندا شەکری خوێن رێکدەخات

ئاوێتەیەک کە بە شێوەیەکی سروشتی لە زەیتوندا هەیە، دەرکەوتووە کە ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێنێت و لە ماوەیەکی خێرادا کێشی جەستەش دادەبەزێنێت.

بەو پێیە دەکرێت وەک رەچەتەیەکی سروشتی بۆ شەکرە کەڵکی لێ وەربگیرێت، دەرگا دەکاتەوە بە رووی پەرەپێدانی چارەسەری سەلامەت و سروشتی و گونجاو بۆ قەڵەوی و نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم ، بەپێی ماڵپەڕی “نیو ئەتڵەس”، کە لەلایەن کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکییەوە ئاماژەی پێکراوە.

دۆنگمین لیو، پرۆفیسۆر لە کۆمپانیای ڤێرجینیا تەک کە سەرکردایەتی توێژینەوەکە دەکات دەڵێت، “گۆڕانکارییەکانی شێوازی ژیان و رێوشوێنی تەندروستی گشتی کاریگەرییەکی سنوورداریان لەسەر زیادبوونی رێژەی قەڵەوی هەبووە، کە یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی مەترسی بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم”.

ترشی ئێلینۆلیک وەرگیراوێکە لە پۆلیفینۆڵ ئۆلیرۆپیین کە بە شێوەیەکی نەریتی وەک تەواوکەری دژە ئۆکسێنەر بەکارهاتووە بۆ پشتگیریکردنی سیستەمی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی وردە زیندەوەرە زیانبەخشەکان.

هەرچەندە ترشەکە بە شێوەیەکی سروشتی لە زەیتی زەیتون و میوەی زەیتونی پێگەیشتوودا هەیە، توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە پێدەچێت چڕییەکەی لەو سەرچاوانەدا زۆر کەم بێت بۆ ئەوەی ئەم سوودە میتابۆلیکییانە دابین بکات، لە ئێستادا توێژەران سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی هەڵمژینی ئەم پێکهاتە و میتابۆلیزەکردن لە کۆئەندامی هەرسدا، ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ تاقیکردنەوەیەکی نوێ بۆ چارەسەری نەخۆشی

هەواڵی پەیوەندیدار

كەركووك… ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح

هۆكاری ئەنفلۆنزای وەزری و خۆپاراستن و چارەسەر

lana

ڕۆژانە پێویستە چەند سێو بخورێت؟

lana