zagros news agency

چەند پڕۆژەیەكی گرنگی شەقام و ئاو و ئاوەڕۆ لە دهۆك و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و ئاوەڕۆ و باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاونیشتمانیانی شاری دهۆك و شارۆچكەكانی دەوروبەری، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی خوارەوە دا:

پڕۆژەكان:

١– ڕاكێشانی هێڵی ئاو لە گەڕەكی شاخكێ لە پڕۆژەی گرێ باسێ دهۆك.

٢– نۆژەنكردنەوەی شەقام لە چەند شوێنێكی شارۆچكەی سێمێل.

٣– دروستكردنی ئاوەڕۆ لە كەلەك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلەك.

٤– دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی 11ی ئادار لە سەرسنكێ.

٥– دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەلەكچی.

٦– دابینكردن و دانانی هێڵی سەرەكی بۆریی ئاو بۆ گوندی گەڤەركێ لە دهۆك.

٧– كڕین و دابینكردنی سووتەمەنی و ئامێر و پێداویستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك.

٨ – بەكارهێنانەوەی هێڵی سەرەكی لە گەڕەكی نزار بۆ گەڕەكی خەبات-دهۆك.

٩– دابینكردنی كەلوپەلی تاقیگەیی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك.

١٠– جێبەجێكردنی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی ئازادی لە دێرەلووك.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاری ڕێکخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر دەکرێت

یاسین

شامی بە هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکەی لە لیبیا نیگەرانە

ART

ئێران هەڕەشەی دروست‌کردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکات

سەڵاح