ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ گۆڵبارانکرا و بایرنیش شکستی هێنا

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بەنفیکا.

لە ئەنجامدا ئەتلەتیکۆ مەدرید تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو هات و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بە بەنفیکا دۆڕا.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 13دا خاوەن یاریگا گۆڵێکی تۆمارکرد، لە دووەم تایم بەنفیکا توانی سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 52، 75 و 84 تۆماربکات و شکستێکی گەورە بە یانە ئیسپانیەکە بهێنێت.

 

لە یاریەکەی تردا ئەستۆن ڤێلا میوانداری بایرن میونشنی کرد، یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و لە تایمی یەکەم نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 79 جۆن دواران گۆڵکی بۆ ئەستۆن ڤێلا تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بایرن میونشن بردەوە.

 

بەم ئەنجامە، یانەی بەنفیکا خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە و ئەستۆن ڤێلاش بە هەمان خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

کۆشکى سپى : بایدن و ئاسایشى نیشتیمانى ئەمەریکا کۆدەبنەوە

سەڵاح

پرسەنامەیەک له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

سەڵاح