ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. بە سەرکەوتنێکی زەحمەت مانسیتی بەردەوامە لە ڕکابەری لیڤەرپوولی پێشەنگ

لە یارییێکی تری هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی فولهام بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا خاوەن یاریگا توانی یارییەکە بە ڕیمۆنتادا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست فولهام بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا فولهامی میوان دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لە خولەکی 26دا لەڕێگەی یاریزان ئەندریاس پێرێرا تۆمارکرد، بەڵام هەرزوو مانسیتی وەڵامی ئەو گۆڵەی لە ڕێگەی کۆڤاسیچ لە خولەکی 32 دایەو و ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتاییهات.

 

لە سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 47دا کۆڤاسیچ گۆڵی دووەمی خۆی و پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، تاکو لە خولەکی 82 مانسیتی گۆڵی سێیەمی لەلایەن دۆکۆە تۆمارکرد، فولهام بێهیوا نەبوو لە یارییەکە و لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو لە خولەکی 88 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، مانسیتی بووە خاوەن 17 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە، فولهامیش بە 11 خاڵ لە پلەی شەشەمدایە بەشێوەیەکی کاتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

مپاپێ لە تاقیکردنەوەی یەکلاکەرەوە تێدەپەڕێت

یاسین

پارێزگارێ دهۆکێ 665 سەرەدان و کۆمبوون و رونشتن ئەنجامدانە

یاسین

دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری قەرەبوو دەکرێنەوە

یاسین