zagros news agency

بەشی دووەمی “Beetlejuice” فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی “Beetlejuice ” لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا 402 ملیۆن و 606 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا.

ئەم داهاتە زۆرە بۆ فیلمەکە چاوەڕوان نەکراو بوو، بەرهەمهێنەرانی پێشبینی 80 بۆ 90 ملیۆن دۆلاریان بۆ یەکەم هەفتەی کردبوو.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 256ملیۆن و 506 هەزار دۆلارە، داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 137 ملیۆن و 100 هەزار دۆلارە.

بەشی دووەمی فیلمەکە بەناوی “Beetlejuice Beetlejuice”یە و بودجەی بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆلارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی پێوانەیی ترەیلەری فیلمی “The Devil Wears Prada 2”

ART

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Tulsa King” بڵاودەکرێتەوە

ART

دانیێڵ ڕادکلیف نامەیەکی تایبەت بۆ ئەکتەرە نوێیەکەی “هاری پۆتەر” دەنێرێت

ART