zagros news agency

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی گەیشتووەتە 714 ملیۆن و 444 هەزار دۆلار.

لەو داهاتە 282 ملیۆن و 144 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 432 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا، 31 ملیۆن و 523 هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو.

ئەم بەرهەمە سینەماییە تاوەکو ئێستا لە سینەماکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە نمایش نەکراوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی دیوانی شیعریی ئەكرەم خامۆش بەڕێوەچوو

ART

نانسی عەجرەم ئەلبوومە نوێیەکەی “Nancy11” بڵاوکردەوە

ART

پوتین: ئۆكرانیا له‌ هه‌رێمه‌كان بكشێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌‌رداری بوون به‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ بێت، شه‌ڕ راده‌گرین

سەڵاح