zagros news agency

پرۆفیسۆرێکی ڕووسیا: ڕەنگە هێرشی ئیسرائیل بۆ ئێران تەکنەلۆژی بێت نەک سەربازی 

وانەبێژ لە فاکەڵتی ڕۆژهەڵاتناسی لە زانکۆی نیشتمانیی توێژینەوەی باڵای ئابووری ڕووسیا، ئەندرێی زێلیتین ڕایگەیاند، ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەداتەوە، بەڵام ڕەنگە وەڵامدانەوەی سەربازی نەبێت بەڵکو تەکنەلۆژی بێت.

زێلیتین، باسی بە ئاژانسی “نۆڤۆستی”ـی ڕووسی ڕاگەیاند، ئەمەریکییەکان فشار دەخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی وەڵامەکەی زۆر فراوان نەبێت لە هێرشەکانیدا، بەو پێیەی هەمووان ترسیان لە پەرەسەندن و هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئەوەش ئەگەری زۆرە وەڵامی ئیسرائیل تەکنەلۆژی بێت نەک سەربازی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم هێرشە هاوشێوەی ئەوە بێت کە لەم دواییانەدا لەگەڵ ئامێرەکانی پەیجەر لە لوبنان ڕوویدا، یان ڕەنگە هێرشێک بێت بۆ سەر سیستەمی بانکی یان دارایی ئێران.

لە 1ی ئۆکتۆبەردا ئێران هێرشێکی مووشەکیی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و دامەزراوە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیلی کردە ئامانج بە مووشەکی هایپەرسۆنیک، کە لە ئێستادا ناوچەکە چاوەڕێی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەکات بۆ سەر ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی بەدیل دەکات

یاسین

سیناتۆرێکی ئەمریکا داوا لە ترەمپ دەکات بەرەوڕووی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ببێتەوە

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین