لە چوار شاری تورکیا 10 کەس بە گومانی ئەندامبوون لە بزووتنەوەی گولەن دەستبەسەر کراون.
سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆنیا، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پێکهاتەی گولەن لەنێو سوپای تورکیا، بڕیاری دەستبەسەرکردنی 12 کەسی دەرکرد.
هێزە ئەمنییەکان بە فەرمانی سەرۆکی داواکاری گشتی هەڵمەتەکانیان لە شاری کۆنیا، ئەنقەرە، ئەستەنبوڵ و ئیسپارتە ئەنجام دا.
لەم هەڵمەتانەدا هاوکاتدا ١٠ کەس دەستبەسەر کران و هەوڵدان بۆ دەستگیر کردنی دوو کەسەکەی دیکەش بەردەوامە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو