zagros news agency

ئەم نیشانانە هۆكارن بۆ كەمی كالیسیۆم لەلەشدا

شارەزایان و پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەكەن كە هەر كەسێك ئەم نیشانانەی هەبێت ئەوا كالیسۆم لەلەشیدا كەمە، لەوانەش:
1- سڕببوونی دەست، پێیەكان یاخود لێوەكان.
2- ئازار و ژانی ماسولكە.
3- بەگیروەستانی ماسولكە.
4- فێ ڵێهاتن.
5- ڕاتەكاندنی دەموچاو.
6- لاوازبوونی ماسولكە
7- سەرئێشەیەكی كەم.
8- خاوبوونەوەی لێدانی دڵ.
كەمی كالیسیۆم لەشی مرۆڤ كۆمەڵێك نیشانەی دەروونی بەدوایی خۆی دێنێـت لەوانەش:
1- بێتاقەتی.
2- شێواوی.
3- خەمۆكی
4- تووڕەیی.
5- وڕێنەكرد
هۆكارەكانی كەمی كالیسیۆم:
ژمارەیەك لە حاڵەتی تەندروستی هەن دەتوانن هۆكار بن بۆ ئەمە، هۆكارە باوە كانیش وەك لەكاركەوتنی گورچیلە، بەرزبووبەوەی ڕێژەی فۆسفات لە خوێندا، كەمی ئەلبومین. كەمی ڤیتامین D ، كەمی مەگنسیۆم.
◀ هەندێ نیشانەی دیكەی كەمی كالیسیۆم ئەمانە دەگرێتەوە:
*- توێكهەڵدانی نینۆك.
*- ڕەقبوونی تاڵە مووەكان.
*- قوتدان بە زەحمەت
*- وشكبوونەوەی پیست.
*. گۆڕێنی باری دەروونی
*- سڕبوونی لێوەكان.
.* خیزەخیزی سەر سنگ.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەمی ئەم ڤیتامینانە کاریگەری لەسەر خراپبوونی خەو هەیە

lana

کەمی ڤیتامین B12 لەوانەیە نیشانەی ئەم نەخۆشییە بێت

lana

ئەو خواردنانە چین کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن؟

lana