جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە گوشارکردن لە ئیسرائیل بۆ راگرتنی هێرشەکانی و هێنانەکایەی ئاگربەست.
کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕاشیگەیاند، ئیدارەی ئێستای کۆشکی سپی لە فشارەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لە ڕیگەی ڕێككەوتنێكەوە بگەنە ئاگربەست، كە ڕێگە بە ئازادکردنی بارمتەکان دەدات.
هاریس جەختی لەوەشکردەوە؛ هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لەپێناو بەرگریکردن لەخۆی دژی ئێران و گروپپەکانی نزیک لەو وڵاتە گرنگن و پێویستن.
هەواڵی پێشوو