ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/10/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست. ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لێکتێگەیشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غداى به‌‌ کلیلی سه‌قامگیریی عێراق، له‌ قه‌ڵه‌م دا.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەلومەرجی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسيى فراوانبوونى گرژييه‌كان و ئاڵۆزبوونى زياترى ڕەوشەکەیان خسته‌ به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ‌دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌ ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى شه‌ڕ و پێكدادان و لێكه‌وته‌كانى كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: به‌ بێ پشكنینی ئه‌منی ڕازی نابین هاوكاری بۆ لوبنان بنێرن

سەڵاح

ڕێبەری گەشتیاری بۆ کۆمپانیاکانی کوردستان و عێراق دەستەبەر دەکرێت

سەڵاح

کۆمپانیای Google هاوبەشی لەگەل دوو کۆمپانیای گەورە دەکات

یاسین