zagros news agency

ڕیال مەدرید ڕکابەری بەرشەلۆنە دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە ڕکابەری لەگەڵ بەرشەلۆنە بکات بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستێکی نوێ بکات.
یانەی بەرشەلۆنە هەوڵدەدات جۆناسان تاحی ئەڵمانی، بەرگریکاری ناوەڕاستی یانەی بایەر لیڤەرکوزن بخاتە نێو یاریگاکانەوە، کە هاوینی داهاتوو بڕیاریدا یانەکەی جێبهێڵێت، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بای ئارێنا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی، یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە بچێتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەکە، ئەمەش بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی گرێبەستەکەی لێنی یۆرۆی فەرەنسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وادەی ڕۆیشتنی تێر شتیگن لە بەرشەلۆنە دیاریکرا

یاسین

جامی جیهانی تۆپی پێی بچووکراوەی ئافرەتان لە هەولێر بەرێوەدەچێت

دڵشاد

فلیک پەیامێکی بۆ یاریزانەکانی نارد

یاسین