ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرپرسانی ئەمەریکا: تەلئەڤیڤ شوێنی هێرشەکانی سەر ئێرانی دیاریکردووە

بەرپرسانی ئەمەریکی ئاشکرایان کردووە، تەلئەڤیڤ ئامانج و وادەی وەڵامدانەوەی بۆ ئێران داناوە کە ژێرخانی سەربازی و نەوتیش دەگرێتەوە.
میدیا ئەمەریکییەکان لەزاری بەرپرسانی ئەمەریکی و ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، تەلئەڤیڤ لە وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێراندا، ژێرخانی سەربازی و وزە دەکاتە ئامانج.
بەرپرسانی ئەمریکی پێیان وایە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکاتە ئامانج یان کوشتن، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختیان لەوە کردەوە کە ئیسرائیلییەکان بڕیاری کۆتایییان نەداوە سەبارەت بەوەی چۆن و کەی هێرشەکە دەکەن.
میدیا ئەمەریکییەکان ئاشکرایانکردووە، ئەمەریکا نازانێت کەی ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکە دەداتەوە، بەڵام ڕایانگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل ئامادەیە لە هەر کاتێکدا ئەو فەرمانە جێبەجێ بکات.
بەرپرسە ئەمەریکییەکان دەشڵێن: ئیسرائیل خشتەی کاتی دیاریکراوی بەوان نەگوتووە، هەروەها ڕوون نییە کە بەرپرسانی ئیسرائیل تا ئێستا لەسەر خشتەیەکی کاتی بۆ هێرشەکە ڕێککەوتوون یان نا.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگری ئیسپانیا: شەڕی غەززە کۆمەڵکوژی ڕاستەقینەیە

یاسین

کاندیدێکی پارتی: ئەرکی ئێمە خزمەت کردنی هاوڵاتیانه و پاراستنی سەقامگيرى کوردستانە

سەڵاح

ئەردۆغان سەردانەکەی بۆ ئه‌مه‌ریكا دوادەخات

سەڵاح