ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سۆران خەلەف : پارتی واتە ئاوەدانی و ئارامی

كاندیدێكی پارتی لە شاری سلێمانی دەلێت پارتی زۆر پرۆژە و بەرنامەی گرنگی بۆ هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی پێیە ئەگەر چی پارتی لە شاری سلێمانی حكوم  ران نیە بەلام هەموو لاێك دەزانن پارتی بەرپرسیارەتی هەلدەگرێ هەر شوێنێك بێت ئاوەدانی لەوێیە

سۆران خەلەف كاندیدی ژمارە 35ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند سلێمانی بۆ پارتی گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە ئێمە دەمانەوێت خزمەتی ئەو شارە خۆشەویستە بكەین چونكە ئەمە تەنها بە پارتی دەكرێت هەر كەسێك خزمەتی ئەو شارە نەكات هەلدەوەرێ لە ماوەی رابردوودا ئەمەمان بینیوە دلنیام سلێمانی دەگەرێتەوە باوەشی پارتی و بارزانی .

سۆران خەلەف گوتیشی ئێمە هەر كەم و كورتێكمان هەبێت دوای لێبوردنمان كردووە چونكە هەستمان بە بەرپرسیارەتی كردووە بەلام لە كابینەی نۆ چەندین پرۆژەی گرنگ ئەنجامدراون لە شاری سلێمانی ئێمە وەكوو پارتی دەمانەوێت هاوشێوەی هەولێر و دهۆك خزمەت بە شاری سلێمانی بكەین ئەو شارە زیاتر بەرەو ئاوەدانی و خۆش گوزەرانی ببەین .

سۆران خەلەف گوتیشی پارتی پرۆژەی ستراتیژی پیە بۆ ئەو شارە گرنگترینیان گرنگی دانە بە كەرتی كشتوكال لەم كابینەیە توانرا بەرهەمی جوتیاران بنێردرێتە دەرەوە بازار بۆ بەرهەمەكانیان دۆرایەوە تاوەكوو جوتیار زەرەرمەند نەبێت و ئەو كەرتە ببوژێتەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری نێوخۆی تورکیا: لە خۆرهەڵاتی تورکیا پێنج چالاکی پەکەکەمان کوشتووە

سەڵاح

هاوار محه‌مه‌د: ده‌نگدان به‌ پارتی ده‌نگدانه‌ به‌ ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌یی

دڵشاد

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

گوران