ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەردار رەسول : دروشمی حزبەكان دژی پارتیە چونكە ناتوانن وەكو پارتی بن

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت ئیمامی عەلی وتەێكی هەیە دەلێت تیری ناحەز لەسەر كێ بوو بزانە ئەوە لەسەر هەقە بۆیە دەبینین بانگەشەی هەموو حزبەكان دژی پارتیە چونكە ئەوان ناتوانن وەكوو پارتی خزمەت بە هەرێمی كوردستان بكەن بۆیە كەوتوونەتە دژایەتی پارتی .

سەردار رەسول كاندیدی ژمارە 37ی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە سالانی رابردوو خەلكی سلێمانی هەموو هێزێكیان تاقی كردەوە هیچ سودی نەبوو بۆ ئەم شارە با ئەمجارە پارتی بێت ئاخۆ دەتوانێ خزمەت بەو شارە بكات .

سەردار رەسول گوتیشی داوا لە خەلكی سلێمانی دەكەم ئەمجارە پارتی هەلبژێرن ئەگەر بۆ چوار سالی داهاتوو نەیان توانی خزمەت بەو شارە بكەین ئەوە هەقی خۆیانە گلەی لە پارتی بكەن جارێكی تر دەنگ بەو حزبە نەدەنەوە .

سەردار رەسول گوتیشی ئەگەر چوومە پەرلەمانی كوردستان گرنگترین كار و پرۆژەكانم بریتی دەبێت باشتركردنی رێگا و بانەكان ئەمەش بە هاوكاری حكومەت و پەرلەمانتارانی پارتی .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو سەید حەسەن بەرزنجی دەکات

یاسین

هاووڵاتییەکی سووریا هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لوبنان

سەڵاح

لیستی كاندیدەكان رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان دەكرێ

سەڵاح