ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو هاوڵاتی ئیسرائیلی به‌ هێرشی مووشەکی حزبوڵا بریندار بوون

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنن لە ئەنجامی هێرشی موشەکی حزبوڵا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە لە ڕۆژی شەممە، 12ی مانگی دە، دوو هاووڵاتی ئیسرائیل لە دەوروبەری شاری عەکا برینداربوون.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا حزبوڵا نزیکەی 35 موشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە و هەندێکیان ڕێگرییان لێکراوە و لەناوبراون.

هەڵدانی موشەکی حزبوڵای لوبنان بووە هۆی ئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە عەکا و ناوچەکانی دەوروبەری لێبدرێت.

هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕێگری و لەناوبردنی دوو موشەک بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی دەوروبەری حەیفا ڕاگەیاندووە.

حزبوڵا کە لە سەرەتای شەڕی لوبنانەوە سەرکردەکەی و لیستێکی درێژی فەرماندە سەرەکییەکانی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لەدەستداوە، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە بنکەیەکی سوپای ئیسرائیلی بە مووشەک لە باشووری شاری حەیفایان کردووەتە ئامانج.

ئەو گروپەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، چەکدارانی حزبوڵا “کارگەیەکی تەقەمەنی ئیسرائیلیان بە مووشەک کردووەتە ئامانج“.

هاوکاتی هێرشە موشەکییەکانی حزبوڵا بۆ سەر ئیسرائیل، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕۆژی شەممە سەردانی لوبنانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە و قسەی کرد، لەوانە لەگەڵ نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیران ئەو وڵاتە.

قالیباف هەروەها ڕایگەیاند حکومەتی ئێران بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی حزبوڵا و حەماس وگوتی پشتیوانیکردنی ئەو گرووپانە “بەشێکە لە ئەرکەکانی ئێمە“.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی بەحرکەی واژوو کرد

سەڵاح

لەم ساڵدا نزیکەی ٢٣ هەزار پەنابەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیوەنەتەوە بەریتانیا

سەڵاح

ڕووسیا ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵکرد

یاسین