zagros news agency

عەباس مەمەند : دروشمەكانی حزبەكانی تر لە ئیفلاسی سیاسیە

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت پارتی هەموو كات دەستی كراوە بووە بۆ ئاوەدانی و خۆش گوزەرانی ئێمە دەمانەوێت خەلكی شاری سلێمانی ئەمجار پارتی لەو شارە بكەنە زۆرینەوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان ئاوەدان بكرێتەوە .

عباس مەمەند كاندیدی ژمارە 46ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەوانەی دروشم دژی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرزدەكەنەوە ئەمە لە ئەنجامی ئیفلاسی سیاسیە پارتی بە ئارامی و خزمەتكردن وەلامی روخاندنەكانی ئەوان دەداتەوە .

عەباس مەمەند گوتیشی سلێمانی داهاتێكی زۆری ناوخۆی هەیە بەلام بە داخەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی بەكارنەهێنراوە چۆتە خەزێنەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە پێچەوانەوە لە هەولێر و دهۆك بۆ خزمەتی خەلك بەكار هێنراوە بۆیە دوا لە خەلكی شاری سلێمانی دەكەن بۆ ئاوەنی و خۆشگوزەرانی دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن .

هەواڵی پەیوەندیدار

فەڕەنسا هەڵمەتی وەرگرتنی سەربازی خۆبەشی دەستپێکرد

سەڵاح

میدیایه‌كی عێراقی: له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌ ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین