ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەش زیانی خواردنەوەی سرکەی سێو بە گەدەی بەتاڵ

سرکەی سێو بە کۆمەڵێک سوودی سەرسوڕهێنەری تەندروستی ناسراوە، بەڵام ئایا دەزانیت کە زۆر خواردنەوەی بە تایبەت لەسەر گەدەی بەتاڵ کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی “Health Side” خواردنەوەی سرکەی سێو بە گەدەی بەتاڵ بۆ ماوەی زیاتر لە 4 هەفتە دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی چەندین ئاڵۆزی تەندروستی ببیت، لەوانە هەرس نەکردن و ئاوسان و خراپبوونی ددان.

شەش کاریگەری لاوەکی مەترسیداری خواردنی سرکەی سێو بە گەدەی بەتاڵ:

١. دەبێتە هۆی تێکچوونی گەدە، ئاوسانی گەدە، یان سکچوون ئەمەش بەزۆری بەهۆی سروشتی ترشەکەیەوە ڕوودەدات ، کە دەتوانێت ناوپۆشی گەدە بخورێنێت، بە تایبەت بۆ ئەوانەی کۆئەندامی هەرسیان هەستیارە.

٢. کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ددانەکان دروست دەکات.

٣. ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێندا دەناڵێنن، باشتر وایە سرکەی سێو نەخۆن بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە پزیشک بکەن، چونکە خواردنی سرکەی سێو بە گەدەی بەتاڵ لەوانەیە ببێتە هۆی دابەزینی لەناکاوی شەکری خوێن کە دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن و ماندوێتی.

٤. زۆر خواردنی سرکەی سێو لەسەر گەدەی بەتاڵ مەترسی لەسەر تەندروستی ئێسک دروست دەکات، ترشی سرکەی سێو ڕەنگە هەڵمژینی کالیسیۆم تێکبدات، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسکەکان بە تێپەڕبوونی کات، ئەو کەسانەی مەترسی تووشبوونیان بە پووکانەوەی ئێسک یان نەخۆشیەکانی تری ئێسک هەیە پێویستە ئاگادار بیت لە کاتی خواردنی سرکەی سێو بە گەدەی بەتاڵ.

٥. خواردنی سرکەی سێو بە شێوەیەکی بەردەوام زیان بە سورێنچک دەگەیەنێت، بەهۆی زۆری ترشەکەیەوە، دەبێتە هۆی هەوکردن و خوران.

٦.سرکەی سێو لەسەر گەدەی بەتاڵ لەوانەیە ببێتە هۆی سکچوون دەبێت ژەمی دروست و کاتی گونجاو بۆ خواردنی سرکەی سێو دابنێت، بۆ ئەوەی چێژ لە سوودە تەندروستییەکانی ئەم خواردنەوەیە وەربگریت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژانە خواردنی کیوی چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana

بەم ڕێگایە پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکانت بکە

lana

کاریگەرییە نوێیەکانی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی ئاشکرادەکرێت

lana