zagros news agency

بایدن: هەرجۆرە هەوڵێک بۆ کوشتنی ترەمپ نیشانەی ڕاگەیاندنی جەنگە

 

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی بە ئێران دەدات؛ هەر جۆرە هەوڵێک بۆ کوشتنی دۆناڵد تڕەمپ وەک نیشانەی جەنگ لێکدەدەنەوە.

تۆڕی فۆکس نیوزی ئەمریکا بڵلاوی‌کردەوە؛ جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە ئێران ئاگاداربکەنەوە هەر جۆرە هەڕەشەیەک لەسەر ژیانی دۆناڵد تڕەمپ یا هەوڵی کوشتنی لای ئەمریکا وەک هێمای جەنگ لێکدەدرێتەوە.

هەڕەشەکانی بایدن لەئێران دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا هێزە ئەمنییەکان کەسێکیان بە چەکەوە لەنزیک هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد تڕەمپ دەستگیرکرد.

هاوکات، تڕەمپ چەند جارێک ئێرانی بە هەوڵی کوشتنی تۆمەتبارکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ڕۆمانیا و بەلجیکا بەبێ بردنەوە گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

یاسین

چوار وڵاتی زلهێزی ڕۆژئاوا پڕۆژەبڕیارێکی نوێ لە دژی ئێران پێشکەشی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەکەن

یاسین

بازاڕێکی گەورەی گواستنەوەی یاریزانان چاوەڕێی ئارسناڵ دەکات

یاسین