zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند

سەرۆکی حکومەت: تا کۆتایيی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستان دابین دەکرێت

*چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و دهۆک دەستنیشان کراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانێکیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

دوای ئەوەی دۆخی کارەبای لە چەند ماڵ و شوێنێکی بازرگانی لە گەڕەکی شادی بەسەرکردەوە، سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ڕوونیکردەوە کە “پێش سێ مانگ، وەک قۆناغێکی ئەزموونی بۆ ئەم پڕۆژەیە، (گەڕەکی شادی) هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی بزانین تا چەند پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت. ئەمڕۆ سەردانی چەند ماڵ و خاوەنکارم کرد و زۆر ڕازی بوون لەوەی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێریيان بۆ دابینکراوە”.

سەرۆکی حکومەت گوتیشی “جگە لە گەڕەکی شادی کە وەکوو یەکەم گەڕەکی هەولێر بۆ قۆناخی ئەزموونی پڕۆژەکە پێشنیار کرا، لە قۆناخی دووەم و جێبەجێکردنی سەرتاسەری پڕۆژەکەدا، لە بەیانیيەوە (گەڕەکی نازناز) و پاشانیش (گەڕەکی بەختیاری) دەچنە سەر کارەبای 24 کاتژمێری”.

هاوکات لەگەڵ شاری هەولێر، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو ناوچە و شار و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت. ئێستاش چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و دهۆک دەستنیشان کراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بۆیە داوا لە دەسەڵاتی خۆجێی کراوە کە هاوکار بن و ڕێکارەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لەوێ و پاشان پارێزگای دهۆک و سەرجەم کوردستان جێبەجێ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چین مووشەکی ئاراستەی دەوروبەری تایوان کرد

یاسین

وەزیری نێوخۆی تورکیا: ١٠٠ تۆمەتباری داعشمان دەستگیر کرد

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات

یاسین