بهرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای ههڵهبجه ڕایدەگەیەنێت: “چارەنووسی هەڵەبجە نادەینە دەست هەرزە و لە یاساهەڵاتووەکان و هێزی شکستخواردوو.”
دلێر حهمهكهریم، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە، وەڵامی یەکێتی و وەهاب هەڵەبجەیی دەداتەوە کە لە میدیاوە هێرشیان کردووەتە سەر پارتی.
بەرپرسی لق نووسیویەتی: ”20ی مانگ پێتان دەڵێین کە ئەم شارە چیتر شوێنی پیاوکوژ و تاڵانچی و مرۆڤی قاچاخ و قاچاخچێتی نییە و شێواندنی فەرهەنگی بەرزی ئەم شارە مەزنە قابیلی قبووڵ نییە.”
دەشڵێت: “چارەنووس و داهاتوی ئەم پارێزگایە نادەینە دەست ئاستنزم و هەرزە و لەیاساهەڵهاتوو. هەر لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر بە دەنگی هەڵەبجە و هەورامان و ئەم دەڤەرە ئازیزە پێتان دەڵێین هەڵەبجە شوێنی خەڵەتاندنی خەڵک نییە، چونکە تاقی کردوونەوە و حوکمی شکستخواردووتانی بینیوە.”
ڕاشیگهیاندووە: “ئەو ڕۆژە گوزەشت کە بە هەوڵی ترس و تۆقاندن خۆتان و دەسەڵاتە حزبیە فاشیلەکەتان، بە تەزویر بسەپێننەوە بەسەر ئەم خەڵکە بەشمەینەتەدا.”