ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران: ئەوانەی زانیاریان لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەیە بەرپرسیارن

 

عەباس عراقچی: ” ئەوانەی زانیاریان لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەیە بەرپرسیارن”

ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی هۆشداری لە دەرئەنجامی قسەکانی ئەو دواییەی جۆو بایدن دا کە لە بەرلین باسی لەوە کردبوو، ئاگادارە چۆن و کەی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران.

عەباس عراقچی لە پلاتفۆرمی “ئێکس” گوتی: “هەموو ئەوانەی زانیاریان هەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل کەی و چۆن هێرش دەکاتە سەر ئێران، یان چەک و پشتیووانیان بۆ ئەوانە دابینکردبێت، بە شێوەیەکی لۆجیکی بەرپرسیارێتی هەر زیانێکی ئەگەری لە ئەستۆ دەگرن”.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ بەرلین ڕایگەیاند، دەزانم ئیسرائیل چۆن و کەی وەڵامی هێرشە مووشەکیەکەی ئێران دەداتەوە، بەلام وردەکاری زیاتری ئاشکرا نەکرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دەرفەتێک هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل و ئێران، بە شێوەیەک کە ڕەنگە بۆ ماوەیەک کۆتایی بە ململانێی نێوانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بهێنێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلێمانی… سبەی پڕۆژەی بەرزەپردی کانیسپیکە دەكرێتەوە

سەڵاح

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین

تەقینەوەیەک بنکەیەکی هەسەدە لە حەسەکە ڕووی دا

سەڵاح