zagros news agency

پرێمەرلیگ.. بورنمۆس شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بەئارسناڵ هێنا

لە یاریێکی تری هەفتەی هەشتەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بورنمۆس.

 

لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو بورنمۆس توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە تۆپ هاوێژەکانی لەندەن بردەوە.

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، لە خولەکی 30 ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی یاریزان ولیام سالابیای یاریزانی ئارسناڵ بەرزکردەوە و خستیە دەرەوەی یاریگا.

 

لە تایمی دووەمدا خاوەن یاریگا سوودی لەو بۆشاییەی ئارسناڵی وەرگرت و لە سەرەتادا چەندین گۆڕانکاری بە یاریزانەکانی کرد و لە خولەکی 70دا گۆڵێکی لەڕێگەی ڕایان کریستای تۆمارکرد، بورنمۆس لە فشارەکانی بەردەوامبوو تاکوو ناوبژیوان لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارکرد و جەستن کلایڤێرت بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و بۆ جاری دووەم گۆڵی گەنەرزیان هەژاند.

 

بەم ئەنجامە، ئارسناڵ لە پلەی سێیەمدا مایەوە و 17 خاڵی هەیە، بورنمۆسیش هاتە پلەی دەیەم بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاو به‌كرێدانی ڕه‌فە له‌ ماركێته‌كان روون دەکاتەوە

سەڵاح

دوو بەرپرسی باڵای ئۆکرانیا بەهۆی گەندەڵی لە کڕینی درۆندا لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە

سەڵاح

وەزارەتی بازرگانی: بڕی یەک ملیۆن و نیو تۆن گەنم خراوەتە بازاڕەکان

سەڵاح